سەردێر

شنگال بۆردومان كرا

گومان هەیە توركیا بێت

خەڵك-
چەند فڕۆكەیەكی نەناسراو، ناوچە مەدەنییەكان لە شنگال بۆردومان دەكەن.

بەپێی زانیارییەكان نەخۆشخانەی سكێنێ‌ لە قەزای شنكال لەلایەن چەند فڕۆكەیەكەوە كە گومان دەكرێت توركی بن بۆردومان كرا، بەو هۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتی مەدەنی برینداربوون.

بە گویرەی ڕپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكانیش، خەڵكی ناوچەكە هەوڵیانداوە بە هانای بریندارەكانی نەخۆشخانەكەوە بچن، بەڵام سەرلەنوێ‌ لەلایەن فڕۆكەكانەوە بۆردومان كراون و ژمارەیەكیش لەو هاووڵاتیانە برینداربوون.

بەپێی دوایین زانیارییش، باس لە بوونی كوژراو دەكرێت لەنێوان بریندارەكان، تائێستاش (كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە) ڕوون نەبۆتەوە مەبەست لەو بۆردومانە چی بووە و بۆچی ناوچەكەی كردۆتە ئامانج.