سەردێر

هەولێر.. وێستگەی كارەبای نیشتمانی 132 كەیڤی كرایەوە

خەڵك

بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی كەمی كارەبا، وێستگەی 132 كەیڤی كارەبای نیشتمانی لە گەڕەكی تەعجیلی شاری هەولێر كرایەوە.
كەمال محەمەد وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: وێستگەی نیشتمانی 132 كەیڤی زیاتر بۆ سەنتەری ناو شاری هەولێر و گەڕەكە نزیكەكانی ناو شار بەكاردێت و لە 10 مانگ كارەكانی بە تەواوی ئەنجام دراون.

لە بارەی دانانی پێوەری زیرەك وەزیری كارەبا ڕایگەیاند، تائێستا زیاتر لە 800 هەزار پێوەری زیرەك دانراون و دانانی پێوەری زیرەك هیچ پەیوەندییەكی بەزیادبوونی نرخی كارەبای نیشتیمانی نییە و ئەو پێوەرە وادەكات زێدەڕۆیی بەكارهێنانی كارەبا كەمبكاتەوە.