سەردێر

كفری .. ڕووداوێكی هاتووچۆ هەشت برینداری لێكەوتەوە

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لەسەر ڕێگای ( كەلار ـ كفری ) نزیك گوندی “ناساڵح” ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و هەشت كەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی ( كەلار ـ كفری ) بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری ( توێتا – لاندكرۆزەر) لەنزیك گوندی (ناساڵح) هەشت كەس بریندار بوون كە سەرجەمیان ئەندامی خێزانێكن و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بەسەختی بریندارە و لەنەتەوەی عەرەبن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشداوە، بریندارەكان گواسترونەتەوە و بۆ نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی لە شارۆچكەی كفری و لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە دەستی پێكردووە.