سەردێر

كوردۆ عومەر: خۆكوشتنی ژنان و پیاوان زۆر زیادیكردووە

خەڵك

بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ژنان لەهەرێم ڕایدەگەیەنێت: بەپێی ئامارەكان ئەمساڵ ڕێژەی خۆكوشتنی ژنان و پیاوان زۆر زیادیكردووە و كێشەی خێزانیش زیادیكردووە.


كوردۆ عومەر بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزانی لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: بەهۆی نەبوونی هۆشیاری تاكەوە توندوتیژی خێزانی زیادیكردووە و ئەوەش وایكردووە توندوتیژی و كێشە خێزانییەكان زیاد بكات.

كوردۆ عومەر ئاماژەی بەوەشدا: بەهۆی نائارامی تاكەوە لە هەرێم وایكردووە ئەمساڵ ڕێژەی خۆكوشتنی ژنان و پیاوان زۆر زیادیكردووە.