سەردێر

بەبێ‌ پشكنین ناچیتە نێو هەولێر و تەنیا توێژێك بەدەر دەكرێت

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەوتی تەندروستی هەولێر، تیمە تەندروستییەكانی لە دەروازەكانی پارێزگاكە دادەنێت بۆ ئەنجامدانی پشكنین وەك مەرجی سەرەكی چوونە نێو شارەكە، لەو ڕووەشەوە تەنیا یەك توێژ بەدەر دەكرێت.

بەپێی هەواڵێكی میدیا عیراقییەكان، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر، تیمە تەندروستییەكانی لە دەروزازەكانی پارێزگاكە داناوە بۆ ئەنجامدانی پشكین بۆ حاڵەتە گوماناوییەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمەش وەك مەرجێك بۆ چوونە نێو پارێزكە.

بە گوێرەی هەواڵ، لە حاڵەتی دەرچوونی ئەنجامی پشكنیین بۆ كەسی تووشبوو، دەستبەجێ‌ پەیوەندی پێوەدەكرێت و پێی ڕادەگەیەنرێت كە ئاگاداریی خۆی بێت بۆ بەرگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتاكە، ڕێكارەكەی تەندروستی هەولێریش دوای ئەوە دێت كە لەم چەند ڕۆژەی دواییدا هەزاران تووشبوو بە كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركران.

هەروەها دەوترێت، تەندروستی هەولێر لە گرتنەبەری ئەو ڕێكارە، ئەوانەی بەدەركردووە كە ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان وەرگرتووە و دەتوانن بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ بچنە نێو پارێزگاكە.