سەردێر

توركیا چەند ناوچەیەك لە هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكات

خەڵك-
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانی بناری قەندیل و سنووری پشدەر و دەڤەری برادۆست دەكەن لە سنووری قەزای سۆران.

بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەكان، شەوی ڕابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە یەك كاتدا بۆردومانی گوندەكانی بۆكریسكان و ئێندزێ و لێوژە لە بناری قەندیل و ناوچەكانی برادۆست و چیای بێرمكە لە دۆڵی شاورێیان كردوە و لەو بۆردومانانەشدا بنكەو بارەگاكانی گەریلاكانی پەكەكەیان كردوەتەوە ئامانج.

بە گوێرەی هەواڵ، لە بۆردومانەكەدا فڕۆكەكانی توركیا چوار جار بۆردوومانی بەرزاییەكانی ناوچەكانی بناریی قەندیلیان كردووە و بەهۆی بۆردومانەكەوەشەوە ئاگر لە دارستان و پووش و پاوانی ناوچەكە كەوتووەتەوەو ترس و دڵەراوكێ‌ لای هاوڵاتیان دروست بووە، بەڵام تائێستا (كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە)، زانیاریی لەبارەی قەبارەی زیانەكانی بۆردومانەكەوە دەستەبەر نەبووە.

ماوەیەكی سوپای توركیا لەڕێی فڕۆكە جەنگییەكان و تۆپخانەكانی، بە بیانووی بوونی گەریلاكانی (پەكەكە) كە لەلایەن ئەنقەرەوە بە تیرۆریست دادەنرێن، چەندان ناوچە بۆردومان كراون و بەوهۆیەشەوە زیانێكی زۆری ماددی بەر لەوەڕگە و كێڵگە كشتوكاڵییەكان كەوتووە.