سەردێر

گەرمیان.. ڕووداوێكی هاتووچۆ حەوت برینداری لێكەوتەوە

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: ئەمشەو لەسەر ڕێگای كەلار – كفری نزیك گوندی (ولی هەییەر) دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (BMW و پیكاب دێر) پێكیاندادا و حەوت كەس بریندار بوو، برینی دووانیان سەختە.


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕوونیشیكردووەتەوە، ڕووداوەكە لەكاتێكدا بووە ئۆتۆمبێلی جۆری bmw بەئاڕاستەی كەلار هاتووە و پیكابەكە بەپێچەوانەوە لەنزیك گوندی ولی هەیەر پێكیانداداوە، ئۆتۆمبێلی جۆری دێر سێ كەسی تێدابووە، ئۆتۆمبێلی جۆری bmw چوار كەسی تێدابووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان هەموویان برینداربوون گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و برینی هەردوو شۆفێرەكە سەختە، هەروەها، تیمی هاتووچۆی گەرمیان گەیشتوونەتە سەر ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێكردووە.