سەردێر

نێچیرڤان بارزانی دەستخۆشی لە مستەفا كازمی دەكات

خەڵك

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی گفتوگۆی ستراتیژیی عیراق و ئەمریكا پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، “پێشوازی لە ئەنجامی دیالۆگی ستراتیژیی عیراق – ئەمریكا دەكەم”.


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، پێشوازی لە ئەنجامی دیالۆگەكە دەكات كە “هەنگاوێكی گرنگە بەرەو بەهێزكردنی هاوبەشیی ستراتیژیی درێژخایەن لەسەر پرسە سەرەكییەكانی وەك سەقامگیریی ناوچەكە، هاریكاریی ئابووری و كلتووری”.

ئەمەش لە كاتێكدایە، چەند ڕۆژێكە شاندێكی عیراقی بە مەبەستی گفتوگۆ لەبارەی كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا لە عیراق و چەند تەوەرێكی تر بە سەرۆكایەتیی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە ئەمریكان، لەوبارەیەوە سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە جریوەكەیدا، دەستخۆشی لە هەوڵەكانی مستەفا كازمی و شاندەكەی دەكات.

دەقی جریوەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:

پێشوازی لە ئەنجامی دیالۆگی ستراتیژیی عیراق – ئەمەریكا دەكەم كە هەنگاوێكی گرنگە بەرەو بەهێزكردنی هاوبەشیی ستراتیژیی درێژخایەن لەسەر پرسە سەرەكییەكانی وەك سەقامگیریی ناوچەكە، هاریكاریی ئابووری و كولتووری. دەستخۆشی لە هەوڵەكانی سەرۆكوەزیر كازمی و تیمی عیراق دەكەم.