سەردێر

تەندروستی كەركوك هۆشداریی دەدات

خراپتر لەڕێیە

خەڵك-
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی كەركوك، هۆشداریی دەدات لە هاتنەبەری ڕەوشێكی خراپتر لە كەركوك، گەر هاووڵاتیان پابەند نەبن بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی و وەرگرتنی ڤاكسینەكانی دژە ڤایسرۆی كۆرۆنا.

نەبیل حەمدی بوشناق، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی كەركوك لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتییەكە ڕایگەیاند”بەهۆی تۆماركردنی ژمارەیەكی زۆری تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كە ژمارەیەكیان لە نەخۆشخانەكاندان، ڕەوشی تەندروستی كەركوك زۆر خراپە، “.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی كەركوك، داوای لە وەزیری نەوت و پارێزگاری كەركوك كرد، سوتەمەنی پێویست بۆ دامەزراوە تەندروستییەكانی كەركوك دابین بكەن، لەپێناو درێژەدان بەكار و سەركەوتن لەو پلانانەی دانراون بۆ زاڵبوون بەسەر پەتاكەدا”.

نەبیل حەمدی بوشناق دەڵێت”سەنتەری كەرەنتینە لە گەڕەكی پیشەسازی ژمارەیەك نەخۆشی لەخۆگرتووە و هەموو پێداویستییەكی بۆ دابینكراوە، بە هەمان شێوە بەشێك لە نەخۆشخانەی گشتی كەركوك و بەشێك لە نەخۆشخانەی ئازادی فێركاریی، بۆ پێشوازیی لە نەخۆش و تووشبوانی كۆرۆنا ئامادەكراون”.