سەردێر

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكەن

خەڵك-
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، سەرلەنوێ‌ دەستییان كردەوە بە بۆردومانكردنی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، گوندی بازی سەر بە قەزای ئامێدییان لە پارێزگای دهۆك بۆردومان كرد.

بەپێی زانیارییەكان تائێستاش (تا كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە) فڕۆكە جەنگییەكانی جەنگییەكانی توركیا بەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێنەوە.

ماوەیەكە، سوپای توركیا لەڕێی فڕۆكە جەنگییەكان و تۆپخانەكانی، بە بیانووی بوونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، دەستى كردووە بە بۆردومانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لە سنوری پارێزگای دهۆك، لە زۆربەی جارەكانیشدا بەهۆی بۆردومانەكانەوە، زیانێكی زۆر بە باخ و پاوەن و كشتوكاڵی هاووڵاتیان دەگات.