سەردێر

گەنجێكی عەرەب لە گوندێكی سنوری هەولێر خنكا

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، گەنجێكی بە رەگەز عەرەب لە گوندی كەورەسۆردا خنكاوە و دواتر تەرمەكەی دەرهێنراوەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێرەوە بڵاوكرایەوە “سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، ئاگاداركراینەوە لە بوونی ڕووداوێكی خنكان لە گوندی كەورەسۆر.”

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”ئەو هاووڵاتییەی خنكاوە ناوی (بەدر زەریف مخەلەف)بووە، بە رەگەز عەرەبە و پیشەی شوان بووە و لە دایكبووی ساڵی 2005 بووە”.

بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت”دوای ئەوەی تیمەكانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە، توانیویانە تەرمی گەنجەكە دەربهێننەوە”.