سەردێر

بە بەڵگەوە، دەوامی فەرمی لە كەركوك كەم دەكرێتەوە

خەڵك-
بەهۆی بەرزبوونەوەی گەرما بۆ ئاستێكتی نائاسایی، بڕیاردەدرێت دەوامی فەرمی لە دامودەزگا حكومییەكان لە كەركوك كەمبكرێتەوە.

بەپێی نوسراوێك كە لەلایەن نوسینگەی پارێزگاری كەركوكەوە دەرچووە و واژۆی ڕاكان جبوری پارێزگاری كەركوك بە وەكالەتی لەسەرە، بڕیاردرا دەوامی فەرمی لە دامودەزگاكانی حكومەت كەمبكرێتەوە.

لە نوسراوەكەدا، هۆكاریی كەمكردنەوەی دەوامی فەرمی بۆ بەرزبوونەوەی نائاسایی پلەی گەرما گێڕدراوەتەوە و وابڕیارە لە مڕۆ دوو شەممە 26ی تەمموزی 2021، تا 5ی ئابی داهاتوو، دەوامی فەرمی لە فەرمانگە حكومییەكان، بۆ كاتژمێر 1ی نیوەڕۆ كەمبكرێتەوە.