سەردێر

داوا دەكرێت قەدەغەكردنی هاتووچۆ ڕابگەیەنرێت

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان داواكارییەك لە ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان دەكات و داوا دەكات، بەهۆی زۆربوونی ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا، قەدەغەكردنی هاتووچۆ ڕبگەیەنرێت.

بەپێی نوسراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی گەرمیانەوە بۆ ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان نێردراوە” بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا داوا دەكەین قەدەغەی نیمچەیی هاتووچۆ رابگەیێندرێت”.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان ئەمڕۆ دووشەممە 26-07-2021 بە نووسراوێك كە واژۆی د. سیروان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیانی لەسەرە، داوای لە ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەكەی كردووە، قەدەقەی هاتووچۆ لە كاژێر 8:00ی شەو بۆ 6:00ی بەیانی رٍابگەیێندرێت بۆ ماوەی 10 ڕۆژ، هۆكاریی ئەمەش بۆ زۆربوونی بەرچاوی ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگەڕێتەوە.