سەردێر

وەزارەتی كارەبا بۆ هاووڵاتیان: پابەندی ئەو بڕە كارەبایەبن كە بۆتان دیاریی كراوە

خەڵك-
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە هاوڵاتیان دەكات پابەندی ئەو بڕە كارەبایەبن كەبۆیان دیاری كراوە و لەكاتی كوژانەوەشی تەنیا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی پێوەری زیرەكەوە بكەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە”ماوەی كوژانەوەی پێوەری كارەبای زیرەك لە 45 خولەك بۆ 20 خولەك كەم كرایەوە”.

وەزارەتی كارەبا لە ڕاگەیەندراوەكەیدا داوای لە هاوبەشانی كارەبا كردووە، پابەندی ئەو بڕە كارەبایە بن كە بۆیان دیاریكراوەو لە كاتی كوژانەوەشی، تەنیا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی پێوەری زیرەكەوە بكەن.