سەردێر

كارەبای هەرێم: پێدانی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە

خەڵك

وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كێشەی پەستانی گازی سروشتی لە وێستگەی خورمەڵە چارەسەركرا و 350 بۆ 400 مێگاوات كارەبا بۆ توڕی نیشتمانی گەڕێنرایەوە.


وەزارەتی كارەبای هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 29-6-2021، كێشەی پەستانی گازی سروشتی لە وێستگەی خورمەڵە چارەسەر كرا و بارودۆخی بەرهەمهێنانەكەی ئاسایی بووەتەوە، ئەم هەوڵەی تیمەكانی هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتییەكان، كاریگەری بەسەر ئاساییبوونەوەی دۆخی كارەبا دەبێت.

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی 27/6/2021 وەزارەتی كارەبای ھەرێم ڕایگەیاند، ھاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە بەھۆی گرفتی پەستانی گاز لە وێستگەی خورمەڵە، بە بڕی ٣٥٠ مێگاوات كارەبا كەم بووەتەوە.