سەردێر

مەزڵوم كۆبانی پەیامێك ئاڕاستەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانان دەكات

خەڵك

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) پەیامێك ئاڕاستەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانان دەكات و ڕایدەگەیەنێت، پێویستە بە جددی كار لەسەر گەڕاندنەوەی خێزانی تیرۆریستییە بیانییەكان بۆ وڵاتانی خۆیان بكەن.

مەزڵوم كۆبانی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە ڕاگەیەنراوێكدا پەیامێكی ئاڕاستەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانی دژ بە تیرۆریستانی داعش كرد و ڕایگەیاند، پێویستە بە جددی كار لەسەر گەڕاندنەوەی خێزانی تیرۆریستییە بیانییەكان بۆ وڵاتانی خۆیان بكەن، چونكە بوونی ئەو خێزانانە ئەركێكی زۆر قورسیان لەسەر شانی (هەسەدە) دروستكردووە.

مەزڵوم كۆبانی ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پلانێكی تۆكمە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیڕوباوەڕی توندڕەو دابنێت و كار بۆ بنبڕكردنی هۆكارەكانی سەرهەڵدانەوەی گرووپە تیرۆریستییەكان بكات.