سەردێر

سلێمانی.. ئاگر لە عەمبارێكی سووتەمەنی كەوتەوە

خەڵك

عەمبارێكی سووتەمەنی لەناوچەی دەمركانی سلێمانی گڕی گرت.


بەپێی زانیارییەكان كەمێك پێش ئێستا ئاگر لە عەمبارێكی سووتەمەنی لەناوچەی دەمركانی نزیك شارەدێی عەربەت كەوتووەتەوە، لە ئێستاشدا تیمەكانی ئاگركوژێنەوە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەكە كراون.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو شوێنەی ئاگرەكەی لێكەوتووەتەوە گۆڕەپانێكی لێوە نزیكە و تانكەری سووتەمەنیشی لێ دەوەستێت.
سەبارەت بە زیانەكانی ئەو ڕووداوە تا ئێستا هیچ نەزانراوە.