سەردێر

لە هەولێر هونەرمەندێكی وەزارەتی پێشمەرگە دیارنەما و لە دێگەڵە تەرمەكەی دۆزرایەوە

خەڵك

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو كارمەندێكی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە كاتی دەوامی فەرمی خۆیدا لە هەولێر دیارنەماوە و دواتر بەیانی ئەمڕۆ تەرمەكەی لە نزیك دێگەڵە دۆزرایەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕوونكردنەوەیەكدا لە بارەی دیارنەمان و كوژرانی ئەو كارمەندەی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، وەزارەتی پێشمەرگە، بەدواداچوون و ڕێوشوێنی پێویستی لەسەر ئەم تاوانە گرتووەتەبەر و لەئێستادا لەلایەن پۆلیسەوە دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە و چاوەڕێی دەرئەنجامی لێكۆڵینەوەكانین.

 

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

ڕوونكردنەوەیەك لەوەزارەتی پێشمەرگەوە

ئەمڕۆ ۲۲ی حوزەیرانی ۲۰۲۱ هەواڵی گیانلەدەستدانی (ن.چ.د٨ جوانڕۆ كەریم قادر ) كارمەندی وەزارەتمان پێگەیشت، دوای بەدوا داچوونی بەرپرسی یەكه سەربازیەكەی لەگەڵ هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش، تەرمی ناوبراو بەدەستبەستراوی لە نزیك گوندی (پەلكەڕەش)كە دەكەوێتە نیوان كەسنەزان و دێگەڵە دۆزراوەتەوە.

ناوبراو ئەندامی تیپی جوق و مۆسیقای سەربازی بوو، سەر بە فەرماندەیی ئینزیباتی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە.
وەزارەتی پێشمەرگە، بەدواداچوون و رێوشوێنی پێویستی لەسەر ئەم تاوانە گرتۆتەبەر و لەئێستادا لەلایەن پۆلیسەوە دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوەو چاوەڕێی دەرئەنجامی لێكۆڵینەوەكانین.

وەزارەتی پێشمەرگە
٢٢/حوزەیرانی ٢٠٢١