سەردێر

یەكێك لە دەستگیركراوانی بادینان سزای زیندانی ساڵێكی بەسەردا سەپێنرا

خەڵك

ئومێد بەرۆشكی یەكێك لە دەستگیركراوانی بادینان سزای ساڵێك زیندانی بەسەردا سەپێنراو ٢٤٠ ھەزار دیناریش سزای دارایی درا.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ 22/6/2021، ئومێد بەرۆشكی یەكێك لە دەستگیركراوانی بادینان دادگایی كراوە و لەسەر دوو سكاڵا و بە پێی یاسای خراپ بەكارھێنانی ئامێرە ئەلكترۆنییەكان، سزای ساڵێك زیندانی بەسەردا سەپێنراوە و لە سەر سكاڵایەكی تریش بەپێی یاسای سزادانی عیراقی سزای دارایی ٢٤٠ ھەزار دیناری بەسەردا سەپێنراوە.

هاوكات، پارێزەرانی ئومێد بەرۆشكی ڕایانگەیاندووە، لە دادگای تەمیز تانە لە بڕیارەكەی دادگا دەدەن.