سەردێر

لە حاجی ئۆمەران 6 كیلۆ هیرۆین دەستی بەسەرداگیرا

خەڵك-
كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایدەگەیەنێت، دەست بەسەر 6 كیلۆ ماددەی ھۆشبەر لە جۆری هیرۆین دا گیرا.

كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە بەدواداچوونێكی بەردەوام و ھەلوەستە كردن لە سەر زانیارییەكان، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئومەران بە سەرپەرشتی راستەوخۆی بەرێوەبەری ئاسایشی دەروازە لە سەر هاتنی هەندێك ماددەی هوشبەر لە ولاتی ئێران بە شیوەی قاچاغ و شاراوە بۆ هەرێمی كوردستان، لە رێكەوتی ٢٠٢١/٦/١٩ لە چالاكییەكی بێ وینەدا دەست بەسەر (٦) پارچە ئاسن لە شیوەی جەكی ئۆتۆمبێل گیرا، كە لەناو باری بارھەلگرێكەوە شاردرابوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە دوای پشكنینی ئاسنەكان دەركەوت هەر پارچەیەك ئاسن بری (١) كیلو گرام ماددەی هۆشبەری لە جۆری هێرۆیین تێیدا حەشاردراوە.

جەختیشی كردۆتەوە، لە دوای دەستگیركردنی سەرپێچكاران ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار كران بۆ كردنەوەی دۆسیەی لێكۆلینەوە و وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران دەشڵێت: “دەست خۆشی لە بەرێوەبەر و ئەفسەر و كارمەندانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران دەكەین، كە بەردەوام لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی گشتی و ئارامی ھاووڵاتیان و دەستگیركردنی تاوانباران بە شەو و ڕۆژ لە ئەركدان”.

 

May be an image of text