سەردێر

كەركوك، دوو گەنج بەهۆی تەزووی كارەباوە لە مەلەوانگەیەكدا گیان لەدەستدا

خەڵك-
لە مەلەوانگەیەكی شاری كەركوك، دوو گەنج بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانیان لەدەستدا.


دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە مەلەوانگەی گەڕەكی شۆرجە لە شاری كەركوك، دوو گەنج بەناوەكانی (أ و ش) لە مەلەوانگەیەكدا بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانیان لەدەستدا”.

بە گوێرەی هەواڵ، یەكێك لەو گەنجانە لەكاتی پاككردنەوەی مەلەوانگەكەدا كارەبا گرتوویەتی و هاوڕێكەشی كە ویستویەتی ڕزگاری بكات، بەهەمان شێوە كارەبا گرتویەتی و گیانی لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەكان، لەئێستادا تیمەكانی پۆلیس بۆ زانینی وردەكاریی ڕووداوەكە، دەستیان بە ڵێكۆلێنەوە كردووە.