سەردێر

هەولێر، ئاگر لە كارگەیەكی قیردا كەوتەوە

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانى لە پارێزگای هەولێر، كەوتنەوەی ئاگر لە كارگەیەكی قیردا ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانى هەولێرەوە بڵاوكرایەوە”ئاگرێك لە كارگەیەكی قیر لەسەر ڕێگەی هەولێر- مەخمور لە گوندی تیمار كەوتەوە، لە ڕووداوەكەشدا جگە لە زیانی ماددی، كەس نەبۆتە قوربانی”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”تیمەكانی بەرگری مەدەنی توانییان ڕووداوەكە كۆنترۆڵ بكەن و ئاگری نێو كارگەكە بكوژێننەوە”.