سەردێر

بافڵ تاڵەبانی هۆشداری دەدات

خەڵك

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی زیادەڕەوی سلێمانی كۆبووەوە و ڕایدەگەیەنێت: ڕووبەڕووی هەركەس و لایەنێك دەبینەوە دەستدرێژی بكاتە سەر موڵك و ماڵی گشتی.

لەكۆبوونەوەكەدا بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانی و هاوكاری تەواوی یەكێتی دووپاتكردەوە بۆ ڕێگریكردن لەزیادەڕەوی و بەرەنگاربوونەوەی هەر هەوڵێك كە هەر كەس و لایەنێك دەستدرێژی بكاتە سەر موڵك و ماڵی گشتی و ڕایگەیاند: بەتوندی ڕووبەڕووی هەركەس و لایەنێك دەبینەوە كە لەپێناو بەرژەوەندی كەسی و تایبەت دەستدرێژی بكەنە سەر موڵك و ماڵی گشتی.
هاوسەرۆكی یەكێتی ڕوونیشیكردووەتەوە، بەهەموو شێوەیەك دژی یاساشكێنی دەوەستینەوە و پاراستنی موڵكی گشتی و سیمای سلێمانی بەئەركی خۆمانی دەزانین، هاوكار و پشتیوانی سەرجەم دامەزراوەكانی حكومەت دەبین بۆ ڕێگریكردن لەم دیاردەیە و یەكێتی بەرامبەر ئەم كارە نایاساییانە بێدەنگ نابێت.

هەر لەكۆبوونەوەكەدا بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، سەرۆكایەتی یەكێتی دژی هەر مەرامێك دەوەستێتەوە كە بیەوێت یاسا و دادگاكانمان بخاتە ژێرپرسیارەوە و جەختی لەوەكردەوە هیچ كەس و گرووپێك لەسەروو یاساوە نین، بۆ ئەوەش هەموو هاوكاری و پشتیوانییەكی یەكێتی لەپێناو پاراستنی موڵكی گشتی دەربڕی.