سەردێر

هەولێر: بڕێكی زۆری نێرگەلە و ماددەی كحولی لەناودەبرێن

خەڵک-ئارام سەردار

لیژنەکانی قایمقامیەتی ناوەندی هەولێر 400نێرگەلە و بڕێکی زۆر ماددە کحولییەکان لە زبڵخانەی کانی قرژاڵە لەناوبران.

نەبەز عەبدوالحەمید، قایمقامی ناوەندی هەولێر لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، چەند لیژنەیەکیان پێکهێنا بەمەبەستی دەست بەسەرداگرتنی نێرگەلە و بڕێکی زۆر ماددە کحولییەکان کەوا گەنجان لەباخچەو شۆستەی شەقامە سەرەکییەکانی شاری هەولێر بەکاریان دەهێنا، ئامانجیش لەم کارە بن بڕکردنی دیاردەی کێشانی نێرگەلە لە باخچەو دورگەی نێوان شەقامەکانە .

دشڵێت، چیتر رێگا نادرێت ئەم دیاردەیە هەبێت، کە ببووە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتیان.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەوەی ئێستا لەوەرزی هاوینداین پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە و تیشکی خۆر زیان بە خواردن وخواردنەوە گازییەکان و ئاوی دەبە دەگەیەنێت بۆیە سەرجەم شارەوانیەکانی سنوری شاری هەولێریان ئاگادار کردۆتەوە لەڕێگەی چاودێرەکانیانەوە سزای ئەوشوێنانە بدەن کەپابەندی ڕێنماییەکان نابن.