سەردێر

ڕاوەماسی دەستپێدەکاتەوە

 

خەڵک

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، لەئەمڕۆوە ڕاوەماسی دەستپێدەکاتەوە.

 

هێمن کەمەرخان بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا راگەیاند، لەئەمڕۆوە ڕاوکردنی ماسی ئاسایی دەکرێتەوە و هاوڵاتییان دەتوانن ڕاوی ماسی بکەن، بەڵام دەبێت پابەندی ڕێنماییەکانبن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، پێویستە ئەو تۆڕەی بەکاردێت شاشییەکەی لە ٨ سانتیممەتر کەمتر نەبێت.

 

باسی لەئەوەشکرد، لەهەموو کاتێکدا بەکارهێنانی ماشە و زەهر و تەقەمنی و تەزووی کارەبا بۆ ڕاوی ماسی قەدەغەیە.

 

ئەوەشی باسکرد، لەماوەى قەدەغەى ڕاوەماسیدا واتە لە سێ مانگی ڕابردوودا ٩٢ کەس بەتۆمەتی ڕاوی ماسی دەستگیرکراون و دراونەتە دادگا.