سەردێر

ئەحمەد تورك: بەرەیەكی نەتەوەپەرست توركیا بەڕێوەدەبات

خەڵك

ئەحمەد تورك سیاسەتمەداری باكووری كوردستان دەڵێت، بەرەیەكی نەتەوەپەرست توركیا بەڕێوەدەبات و ھەموو جۆرە گوشارێك دەكات بۆ ئەوەی كورد ھەناسە نەدات.

ئەحمەد تورك لە لێدوانێكدا ئاماژەی بە گوشاری دەسەڵاتدارانی توركیا بۆ سەر سیاسەتمەدارانی كورد لە باكووری كوردستان كرد و ڕایگەیاند، بەرەیەكی نەتەوەپەرست توركیا بەڕێوەدەبات، ئەو بەرەیە بۆ ئەوەی كورد ھەناسە وەرنەگرێت ھەموو جۆرە گوشار و توندوتیژییەك بەكاردەھێنێت، بەڵام لەو باوەڕەدایە كە تەمەنی ئەو سیاسەتە زۆر درێژ نابێت.

ئەحمەد تورك ئاماژەی بە پڕۆسەی چارەسەری پرسی كورد لە باكووری كوردستان كرد و وتی, دەسەڵاتدارانی توركیا ویستیان بەو پڕۆسەیە گەلی كورد بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەكاربھێنن، بەڵام ئەو سیاسەتە سەری نەگرت و دەنگەكانی كورد لە 10% بۆ 13% بەرزبووەوە، ئەوەش وایكرد دەسەڵاتدارانی توركیا كۆتایی بە پڕۆسەی چارەسەری بھێنن.

لە بارەی لەشكركێشی توركیاش بۆ سەر ھەرێمی كوردستان ئەحمەد تورك جەختی كردەوە، لەشكركێشی توركیا ناگاتە ھیچ ئەنجامێك.