سەردێر

ئەمریكا لەسەر كەمپی مەخمور هۆشداریی دەداتە توركیا

خەڵك

نوێنەری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێ،ت توركیامان ئاگادار كردووەتەوە و نیگەرانین لەو توندوتیژیانەی لە نزیك كەمپەكانی مەخمور ڕوویانداوە.


تۆماس گرینفیڵد نوێنەری ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە بڵاوكراوەیەكدا كە كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێم بڵاویكردووەتەوە ڕایگەیاند: دوێنێ بەڕوونی بە لێپرسراوە توركەكانم وت كە ھەر ھێرشێك ھاووڵاتیانی مەدەنی بكاتە ئامانج لە كەمپی پەنابەرانی مەخمور پێشێلكرنی یاسا نێودەوڵەتی و مافەكانی مرۆڤە.

نوێنەرەكەی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان وتیشی: من زۆر نیگەرانم لەو توندوتیژیانەی كە لە نزیك كەمپەكە ڕوویاندا و داوا لە ھەموو لایەنەكان دەكەم كە ڕێز لە مافەكانی پەنابەران بگرن.