سەردێر

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی: ھەر ھێرشێك دژی عیراق و ھەرێم پێشێلكردنی سەروەری یاسایە

خەڵك

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت، ھەر ھێرشێك لە دژی عیراق و ھەرێمی كوردستان پێشێلكردنی سەروەری یاسایە.

واین مارۆتۆ وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، ھەر ھێرشێك لە دژی حكومەتی عیراق و ھەرێمی كوردستان و ھاوپەیمانان پێشێلكردنی یاسا و سەروەری خاكی ئەو وڵاتەیە.

ئەو جریوەی وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوای ھێرشەكانی شەوی ڕابردوو دێن، كە بە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراو بنكەی سەربازیی “ڤیكتۆریا” لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كرایە ئامانج و بەر لەو ھێرشەش بە كاتژمێرێك، بنكەی سەربازیی بەلەد لە باكووری بەغدا بە چەند مووشەكێكی كاتیۆشا كرایە ئامانج، لەو دوو بنكەیەش سەربازانی ئەمریكا و ھاوپەیمانان و ھێزەكانی عیراق و ڕاوێژكارانی سەربازی جێگیر كراون.