سەردێر

پێوەری زیرەكی كارەبا بۆ باخەكان دەبەسترێت

خەڵك
بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، پێوەری زیرەكی كارەبا بۆ باخەكانی دەوروبەری بازگەی چەمچەماڵ دەبەسترێت سبەینێ لە كاتژمێر (6:30 ی بەیانی تا 2:30 ی پاش نیوەڕۆ) كارەبایان نابێت‌.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاگاداری (خاوەن باخەكان) دەوروبەری بازگەی چەمچماڵ دەكەنەوە، كە دەكەونە سەر فیدەری 31 سبەینێ پێنجشە‌ممە 10/6/2021) پێوەری زیرەكیان بۆ دەبەسرێت.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە لەكاتژمێر 6:30 ی بەیانی تا 2:30 ی پاش نیوەڕۆ كارەبایان نابێت‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان، دوای بەستنی پێوەرەكەش، لەكاتی بوونی هەر كێشەیەك، پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفونەوە بكەن
07736957845.