سەردێر

هەولێر.. بە تۆمەتی هەڕەشەكردن لە منداڵان كەسێك دەستگیركرا

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تۆمەتبارێكی دەستگیر كرد، كە بە دەمانچە هەڕەشەی لە منداڵان دەكرد و پارە و مۆبایلی لێ دەستاندن.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: “بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات، بنكەی پۆلیسی تەیراوە، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ج. س. ج) لە گەڕەكی تەیراوە دەستگیر كرد، كە بە دەمانچە هەڕەشەی لە منداڵان دەكرد و پارە و مۆبایلی لێ دەستاندن”.

پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو، تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێكارە یاساییەكان بەرامبەری، ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان كرا.