سەردێر

ڕەوتی سەدر: پێوستە هەرێم و بەغدا ڕێز لە ڕێكەوتنەكان بگرن

خەڵك-
دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر، جەخت لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە ڕێكەوتنەكان و جێبەجێكردنی پابەندبوون بە ماف و ئەركەكان دەكاتەوە لەنیوان بەغدا و هەرێم.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدرەوە بڵاوكرایەوە”نەسیر ڕوبەیعی سەرۆكی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر، پێشوازیی لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كرد كە ئەوانيش لای خۆیانەوە سوپاسی ڕەوتی سەدرییان كرد، بۆ ڕۆڵی كاریگەریی لە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم”.

ڕوبەیعی وەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە، بەپێویستی دەزانێت”بەپێی چەمكی هاووڵاتیبوونی یەكسان بۆ هەموو عیراقییەكان، حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم ڕێز لە ڕێكەوتنی نێوانیان بگرن و پابەندبن بەو ماف و ئەركەكانی دەكەوێتە ئەستۆیان”.