سەردێر

شاندەكەی هەرێم دەچێتەوە بەغدا

بۆ ڕێكەوتنە لەسەر بودجە

خەڵك-
سەرچاوەیەكی بەرپرس لە حكومەتی هەرێم، باس لە ئامادەكارییەكان دەكات بۆ سەردانی شاندی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو كە لەلایەن وەزیری داراییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت و ژمارەیەك وەزیری تر لەخۆدەگرێت، “ئامانج لە سەردانەكەش گفتتووگۆكردنە لەسەر میكانیزمی جێبەجێكردنی بەندەكانی “بودجە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، میدیاكانی عیراق لە زاری سەرچاوەیەكی بەرپرس لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویانكردەوە”حكومەتی هەرێم ئامادەكاریی دەكات بۆ ڕەوانەكردنی شاندێك بۆ بەغدا لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، شاندەكەش لەلایەن ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی سەرۆكایەتی دەكرێت و ژمارەیەك وەزیر و سەركردەی هەرێم لەخۆدەگرێت”.

بە وتەی سەرچاوەكە”مەبەست لە سەردانەكە، تاوتوێكردنی میكانیزمی جێبەجێكردنی بەندەكانی بودجە و ڕێكەوتنە لەسەر بابەتی ڕادەستكردنی نەوتی هەرێم بە بەغدا، وەك ئەوەی لە بودجەی فیدراڵدا هاتووە”.