سەردێر

سیتەك، پێنج كەس لەسەر داربڕین دەستگیردەكرێن

خەڵك-

پۆلیسی دارستانی سیتەك، دەستگیركردنی پێنج كەس لەسەر بڕینی دار لە ناوچەكەدا ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاوكرایەوە”بەداخەوە لە سنوری ناحیەی سیتەك و دەوروبەری ماوەیەكە بڕینەوەی داری سروشتی خەریكە لە حاڵەتەوە دەبێتە دیاردە ئەویش بە مەبەستی پاكردنەوەو ئامادەكردنی زەوی میری بۆ كڕین و فرۆشتن و بازرگانیكردن پێوەی .

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەك لە پێناو ڕێگریكردن لەو دیاردەیە و پاراستنی سروشت و ژینگەی سنورەكەیان ، چالاكیەكانیان زیاتر چڕ كردۆتەوەو مەفرزەكانیان بە بەردەوامی لە گەڕان و پشكنیندان”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەڵێت”بۆ ئەو مەبەستە مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەك دوای گەڕان و پشكنینی سنوری ناحیەی سیتەك و دەوروبەری توانیان ( ٥ ) هاووڵاتی بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی دەستگیر بكەن كە هەستابوون بە بڕینی داری سروشتی و بەكار هێنانی زەوی گشتی بۆ بەژەوەندی تایبەتی خۆیان ، هاوكات دەستگیرا بەسەر ( ١ ) موشاری كارەبایی ، ( ١ ) تەورداس ، ( ١ ) داس .
پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی”.