سەردێر

وەزارەتی ناوخۆ: ژمارەی پاسەوانانی بەرپرسان كەمدەكرێتەوە

خەڵك-
ژمارەی پاسەوانەكانی بەرپرسان كەمدەكرێتەوە، زۆرترین پاسەوانیش بۆ وەزیرە كە 10 پاسەوان و كەمترین پاسەوانیش بۆ عەقیدە كە تەنها یەك پاسەوانی دەبێت.

بەپێی نوسراوێك كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەرچووە”یٔەفسەری خوار پلەی عقید پاسەوانی لێدەسەندرێتەوە كە پێشتر پاسەوانی هەبووە و زۆرترین پاسەوانە بۆ وەزیرە كە 10 پاسەوانی دەبێت و عەقیدیش كە تەنیا پاسەوانێكی بۆ دیاریكراوە، كەمترین پاسەوانی دەبێت لەنێوان بەرپرسان” ئەمەش لەكاتێكدایە كە خشتەكەی وەزارەتی ناوخۆ لەو بارەیەوە، ژمارەی پاسەوانەكانی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستانی تێدا دیاریی نەكراوە.

بەپێی ئەو ‏‎خشتەیەی كە بۆ پاسەوانانی پلە باڵاكان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەركراوە:-
‏‎وەزیر/ 10 پاسەوان.
‏‎بریكاری وەزیر/ پێنج پاسەوان.
‏‎پارێزگار/ هەشت پاسەوان .
‏‎جێگری پارێزگار/ دوو پاسەوان.
‏‎سەرۆكی یٔەنجومەنی پارێزگاكان/ سێ پاسەوان.
‏‎سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان/ شەش پاسەوان.
‏‎جێگری سەرۆكی دادگای پێداچوونەوە و یٔەندامانی دادگای پێداچوونەوه/‌ سێ پاسەوان.
‏‎سەرۆك دادگا مەدەنییەكان/ سێ پاسەوان.
‏‎دادوەری مەدەنی/ دوو پاسەوان.
‏‎سەرۆكی داواكاری گشتی/ سێ پاسەوان.
‏‎یٔەندامی داوكاری گشتی/ دوو پاسەوان.
‏‎قایمقام/ دوو پاسەوان.
‏‎بەڕێوەبەری ناحیە/ دوو پاسەوان.
‏‎بەڕێوەبەری گشتی لە هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ/ سێ پاسەوان.
‏‎پشكنەری كارگێڕی لە وەزارەتی ناوخۆ/ یەك پاسەوان.
‏‎پەرلەمانتار/ سێ پاسەوان.
‏‎فەریق یٔەوەل/ چوار پاسەوان.
‏‎فەریق/ سێ پاسەوان.
‏‎لیوا/ دوو پاسەوان.
‏‎عەمید/ یەك پاسەوان.
‏‎عەقید/ یەك پاسەوان