سەردێر

ڤیدیۆ.. توركیا بە بۆمبی فۆسفۆڕ بۆردوومانی گەریلا دەكات

خەڵك

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بە بۆمبی فۆسفۆڕ بۆردوومانی زناری كێستە لە ناوچەی بەرواری باڵا دەكەن.

سەرچاوەیەكی تایبەت لە ناو پارتی كرێكارانی كوردستان دیمەنێكی ڤیدیۆیی تایبەتی بۆ (تۆڕی میدیایی خەڵك) ناردووە كە تیایدا دەردەكەوێت فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، لە زناری كێستە (زوندورا) لە بەرواری باڵای ناوچەی بادینان بە بۆمبی فۆسفۆڕ بۆردوومانی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەكات.

سەرچاوە تایبەتەكە ئاماژەی بەوەشدا، ماوەی ٢٢ ڕۆژە گەریلاكانیان بەرپەرچی پەلامارەكانی سوپای توركیا دەدەنەوە و گورزی كوشندەیانی لێوەشاندوون.