سەردێر

خالید شوانی: دابەشكردنی زەوی لە كەركوك ڕاگیرا

خەڵك-
وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بەرەسمی وبەنوسراوی ژمارە 1020 لە بەرواری 4ی ئایاری 2021 ئاگاداریكردینەوە كە كاركردن بەبڕیاری دابەشكردنی زەوی كەركوك راگیراوە تاكوو كێشەكە بەشێوەیەكی بنەڕەتی لەلایەن لیژنەیەكی باڵاوە یەكلای ئەكرێتەوە”.


خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ لە ئەژماری وخۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) ڕایگەیاندووە” لەدوای ئەم بڕیارەوە بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی كەركوك دەسەڵاتی ئەوەی نامێنێ زەوێكانی كورد و توركمان بەسەر جوتیارانی تردا دابەشبكات”.

بە وتەی خالید شوانی”لە درێژەی بەدواداچوونەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەی گرێبەستە كشتۆكاڵێكانی كەركووك و بە مەبەستی راگرتنی بڕیارێكی كارگێڕی بۆ زەوی كشتوكاڵێكان و گرێبەستە كشتوكاڵێكانی وەزارەتی كشتوكاڵ كە تیایدا بڕیاریان دابوو بە هەڵگرتنی بڕیاری سڕكردنی ئەوە زەویانەی مەشمولن بە بڕیارەكانی ژمارە 4 ی ساڵی 2007 و بڕیاری ژمارە 29 ی ساڵی 2012 ومادەی 140ی دەستور و سەر لەنۆێ دابەشكرنەوەیان بەسەر ئەو كەسانەی لەسەردەمی رژێمی پێشوو بەمەبەستی تەعریب كردنی كەركووك ئەو زەیانەیان پێدرابوو”.

وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ دەڵێت”دوای كۆبونەوەمان لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵی فیدڕاڵ، و ئاراستەكردنی نوسراوی رەسمی بۆ ئەم مەبەستە، وەزارەتی كشتوكاڵ بەرەسمی وبەنوسراوی ژمارە 1020 لە بەرواری 4ی ئایاری 2021 ئاگاداریكردینەوە كە كاركردن بەو بڕیارە راگیراوە تاكوو كێشەی زەوێی كشتوكاڵییەكانی كەركووك بەشێوەیەكی بنەڕەتی لەلایان لیژنەیەكی باڵاوە یەكلای ئەكرێتەوە”.

خالید شوانی لە كۆتایی نوسینەكەیدا ڕایگەیاندووە”ئەوەش ئاشكرادەكات، “لەدوای ئەم بڕیارەوە بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی كەركوك دەسەڵاتی ئەوەی نامێنێ زەوێكانی كورد وتوركمان بەسەر جوتیارانی تردا دابەش بكات”.