سەردێر

ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای دوكان – ڕانیە 7 قوربانی لێكەوتەوە

خەڵك

بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای دوكان- ڕانیە، كەسێك گیانی لەدەستدا و 6 ی تریش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەكان، لەسەر ڕێگای دوكان- ڕانیە نزیك گوندی فریزەڵە پێكدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (كۆرۆلا/ تاكسی) و (لاندكرۆزەر / تایبەت) ڕوویدا و بەوهۆیەشەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و 6 ی تریش برینداربوون، كە برینی دوو لە بریندارەكان سەختە.

ئەو كەسانەی برینیان سەختە، سەرنیشی ئۆتۆمبێلە تاكسییەكەن و هەموویان ئەندامی یەك خێزانن.

هەروەها، ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە ژنە و تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە و بریندارەكانیش گواستراونەتەوە بۆ بنكەی تەندروستی خەلەكان و نەخۆشخانەی دوكان و كاری پێویستیان بۆ ئەنجام دراوە.