سەردێر

دوكان.. گەشتیارێك لە كاتی مەلەكردندا خنكا

خەڵك

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی مەلەكردندا گەشتیارێك لە دەریاچەی دوكاندا خنكا.

بەپێی زانیارییەكان، گەشتیارەكە تەمەنی ٤٠ ساڵە و بەڕەگەز عەرەبە و دانیشتووی شاری بەغدایە و بەمەبەستی گەشت كردن لەگەڵ خانەوادەكەی ھاتوونەتە شارۆچكەی دوكان.

دوای ئاگاداركردنەوەی، تیمەكانی مەلەوانی دوكان و ھێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، دەستبەجێ‌ چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و دوای ماوەیەكی كەم تەرمەكەیان دەرھێنایەوە و دوای ڕێكاری یاسایی لەنەخۆشخانەی گشتی دوكان ڕەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كراوە.