سەردێر

كۆیە.. لەڕووداوێكی هاتووچۆدا 13 كەس برینداربوون

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی كۆیە ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای ھەولێر – كۆیە 13 كەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی كۆیە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 15-5-2021، ڕووداوێكی ھاتووچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای ھەولێر – كۆیە لە نزیك شارەدێی شۆڕش (دێگەڵە) ڕوویدا.

هاتووچۆی كۆیە ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەھۆی ڕووداوەكە سێ شۆفێر و 10 سەرنشین برینداربوون، كە چواریان پیاون و (9) یان ژنن.

سەبارەت بە هۆكاری ڕووداوەكە بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی كۆیە ڕوونیكردووەتەوە، بەهۆی خێرای لە ڕادەبەردەر و تێپەڕاندنی ھەڵەوە ڕوویداوە.