سەردێر

دوكان.. لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا پێنج هاووڵاتی برینداربوون

خەڵك

بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەڕێگەی دوكان – سلێمانی لە نزیك گوندی كۆتەڵ پێنج هاووڵاتی برینداربوون.

بەپێی زانیارییەكان، برینی كەسێكیان سەختە، دوای گەیشتنی هێزەكانی ناوخۆ بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و كاری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە و پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەكە كردووەتەوە.

جێی ئاماژەیە، لەیەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان تا دووەم ڕۆژ لەسنووری شارۆچكەی دوكان لەدوو ڕووداوی جیاوازی پێكدادانی ئۆتۆمبیل نۆ كەس برینداربوون.