سەردێر

سلێمانی؛هیچ حاڵەتێكی مردن بە كۆرۆنا لە یەكەم ڕۆژی جەژن تۆمارنەكراوە

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری 24 كاتژمێری تایبەت بەدۆخی كۆرۆنای بڵاوكردەوە،كە تێیدا 21 تووشبووی دیكە داخڵی نەخۆشخانەكراون و هیچ حاڵەتێكی مردنیش تۆمارنەكراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری 24 كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، كە بە پێی ئامارەكە لە ئێستادا 93 نەخۆش لە نەخۆشخانەكان ماون و چارەسەر وەردەگرن و 21 نەخۆش داخڵكراوە و 20 نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كە لەو ژمارەیە 77 توووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكاندا لە ژێر ئۆكسجیندان و نەخۆشێك لە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكردایە و 15 نەخۆشیش لە ژێر ئامێری cpap چارەسەر وەردەگرن.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە