سەردێر

مەسرور بارزانی: كێشەی زەوییەكانی هەشتی حەسارۆك چارەسەر دەكرێت

خەڵك

سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەمیانی سەردانیكردنی زەوییەكانی هەشتی حەسارۆكی هەولێر موژدەی چارەسەركردنی كێشەی خاوەن زەوییەكان دەدات.

سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای سەردانی زەوییەكانی هەشتی حەسارۆك ڕایگەیاندووە، “لە داهاتوویەكی نزیكدا، كێشەكانیان چارەسەر دەكات و بوار بۆ پێدانی مۆڵەتی بیناكردن دەكرێتەوە و پڕۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەم زەوییانە بەپێی پلانێكی گونجاو دەستپێدەكات”.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوەداوە كە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاسپاردووە، لە شوێنەكانی تریش كێشەی هاوشێوە چارەسەر بكەن و خزمەتگوازریی پێ بگەیەنن، “بۆ ئەوەی لە كاتێكی زوودا، ئاوەدانی لەو شوێنانە دەست پێبكات”.