سەردێر

هەڵەبجە.. مەزارگەی ئەبو عوبەیدەی ئەنساڕی سوتێنرا

خەڵك

ئەنجومەنی گوندی عەبابەیلێ لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایدەگەیەنێت:”لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە مەزارگەی گوندی عەبابیلێ لە پارێزگای هەڵەبجە دەسوتێنرێت و ئەنجومەنی گوندەكەش ئیدانەی ئەو كارە دەكەن و داوا لەلایەنی پەیوەندیدار دەكەن بكەرانی ئەو كارە دەستگیربكەن”.

 

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

 

ڕونكردنەوەیەك لە ئەنجومەنی گوندی عەبابەیلێ وە

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

بۆ جەماوەری كوردستان بەگشتی و پاڕێزگای هەڵەبجە بەتایبەت…

بەڕێزان دەمانەوێ هەموو لایەك ئاگادار بن كە گوندی عەبابەیلێ ناوو ناسنامەیەكی دیاری هەیە لە مێژووی ئاین و نەتەوەو كۆمەڵایەتی ناوچەكەدا،خەڵكی گوندەكە بە هەموو پێكهاتەكانیەوە پارێزگاری تەواویان كردوە لەو ناسنامەیە.

بۆیە ئێستاش ڕێزو شكۆو گەورەیی ئەو پێكەوەییە بەرجەستەیەو كاری لەسەر دەكرێت. ئێمەوەك ئەنجومەن و یەك بەیەكی گوندی عەبابەیلێ لە هەركویەك بن ئیدانەی سوتاندنی مەرقەدو ئارامگای( ابو عبیدە) خوای گەورە لێیخۆش بێت دەكەین و بەتوندی مەحكومی دەكەین .

بێگومانین ئەوە دەستێكی گێرە شێوێن و ترسنۆكانەیە.

بەڕێزان ئێمە لە ئەنجومەنی گوندەكەمان داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەكەین بەزوویی بەكاری خۆیان هەستن بۆ دۆزینەوەی ئەو دەستە ڕەشەی كە دوورە لە هەموو ڕەوشتێكی مرۆڤانە.

ئەنجومەنی گوندی عەبابەیلێ