سەردێر

پشكنینی كۆرۆنا بۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە ئەنجام دەدرێت

خەڵك

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتووەوە پشكنینی كۆرۆنا بۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە ئەنجام دەدرێت.

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاند، ئەو پێشمەرگانەی پێویستیان بە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە، دەتوانن لەڕۆژی یەك شەممە ١٦ی ئایار بەدواوە سەردانی نەخۆشخانەی پێشمەرگە بكەن و پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام بدەن.

وەزارەتی پێشمەرگەی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لەو ڕێكەوتە بەدواوە تاقیگەی نەخۆشخانەی پێشمەرگە بەشی پشكنینی كۆرۆنا چالاك دەكات و پێشمەرگە دەتوانێت بە نیشاندانی ناسنامەی سەربازی پشكنینی پەتای كۆرۆنا ئەنجام بدات.