سەردێر

كفری؛ لەگوندی ئۆمەربلی داعش بەقەناس هێرشی كردە سەر پێشمەرگە

خەڵك
تیرۆرستانی داعش لەسنوری شارەدێی گوڵاڵە جارێكی دیكە هێرشی كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە پێشمەرگەیەك بریندارە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەكراوە.

چەكدارانی داعش لە سنووری گوڵاڵە هێرشیان كردە سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی و لە گوندی ئۆمەربلیش بە قەناس هێرش كراوەتە سەر سەنگەرێكی پێشمەرگە بە فیشەكی قەناس پێشمەرگەیەك بریندار بووە.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) كە لە شارۆچكەی كفرییەوە دەستی كەوتووە، هێرشەكە لە كاتژمێر 9 بۆ 10 بووە بۆسەر حەشدی شەعبی و لەو هێرشەدا ژمارەیەك لە چەكدارانی حەشدی شەعبی كوژراو بریندار بوون.

هەر بە پێی زانیارییەكان، داعش لەكاتی هێرشەكەی بۆسەر حەشدی شەعبی لەگوندی ئۆمەربلی سەر بە كفری ، بەچەكی قەناس هێرشی كردۆتەوە سەر سەنگەرێكی پێشمەرگە، لەو هێرشەدا پێشمەرگەیەك برینداربووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە، پێشمەرگە لێیان هاتوونه‌ته‌ ده‌ست و به‌رپه‌رچی په‌لاماره‌كه‌یان داوه‌ته‌وه‌  وپه‌لاماره‌كه‌ی داعش تێكشكێندراوه‌ .