سەردێر

سلێمانی.. لە مانگی ڕەمەزاندا نزیكەی 2500 تۆن گۆشت خوراوە

خەڵك

لێپرسراوی هۆبەی كوشتارگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، “بەدرێژایی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز 2 هەزار و 480 تۆن گۆشتیان ڕەوانەی بازاڕەكانی شاری سلێمانی كردووە”.

د.شاڵاو عارف لێپرسراوی هۆبەی كوشتارگەی سلێمانی ڕایگەیاند،”بەدرێژایی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، ستافی كوشتارگە بەگشتی بەردەوام بوون لەكارو ئەركدا، بەدرێژایی ئەو مانگە پیرۆزە 2 هەزار و 480 تۆن گۆشتیان ڕەوانەی بازاڕەكانی شاری سلێمانی كردووە كە لەڕووی تەندروستی و بەهایی خۆراكی شیاو بوو”.

ئاماژەی بەوەشداوە،” لەلایەن تیمە پزیشكییەكانەوە 9 تۆن و 550 كیلۆ دیاریكرا كەلەڕووی تەندروستی و بەهایی خۆراكییەوە نەشیاو بوو بۆ بەكارهێنان و هەڵگری نەخۆشییە مرۆژەڵییەكان بوون زیانی بەتەندروستی دەگەیاند و لە ناوبران.