سەردێر

دەزگای لوتكە: دەستگیركراوەكانی میسر دەگەڕێنرێنەوە هەرێم

خەڵك

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران ڕایدەگەیەنێت: ئەو 32 هاووڵاتییەی هەرێم كە بەهەڵە لەمیسر دەستگیركرابوون لەنزیكترین كاتدا دەگەڕێنرێنەوە.

ئاری جەلال لێپرسراوی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هەواڵی دەستگیركردنی 32 هاووڵاتی پارێزگاكانی هەرێم كە بۆ گەشتكردن سەردانی میسریان كردووە گوایە بەهەڵە دەستگیركرابن دوورە لەڕاستییەوە.

ئاری جەلال وتیشی: ئەو دەنگۆیانەش ناڕاستن كە ئەو كەسانە بەنایاسایی هەوڵیاندابێت خۆیان بگەیەننە ئیتاڵیا، دووپاتیكردەوەكە ئەو هاووڵاتیانە بۆ گەشت چوونەتە میسر و لەوێ بەهەڵە دەستگیركراون، بەڵام كێشەكەیان چارەسەركراوە و لەنزیكترین كاتدا دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی كوردستان.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان