سەردێر

تەندروستی هەرێم؛ توشبوون و مردن بە كۆرۆنا تەواو كەمی كردووە

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 592 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 1179 كەسیش چاكبوونەتەوە و تەنها 4 حاڵەتی مردن هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 6322 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 46 كەس و سلێمانی 270 كەس و لە گەرمیان 57 كەس و دهۆك 220 كەس و هەڵەبجە 9 كەس و گەرمیان 42 و كەس و ڕاپەڕین 5 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 1179 كەس چاكبوونەوە و 4 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە، كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتە 4079 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە