سەردێر

لە هەرێم ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا گەیشتە 153 هەزار كەس

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 805 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 11 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 6645 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 141 كەس و سلێمانی ١٩٦ كەس و لە گەرمیان 61 كەس و دهۆك ٣٧٧ و هەڵەبجە 21 و ڕاپەڕین 9 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 995 كەس چاكبوونەوە و 11 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە 7 كەسیان لە دهۆك بوون.

No photo description available.