سەردێر

هەولێر.. زاوایەك تەقە لە ماڵی خەزووری دەكات

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت: زاوایەك بە چەكی كڵاشینكۆف تەقەی لەماڵی خەزووری كردووە دواتر دەستگیركراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد: بنكەی پۆلیسی دەشتی هەولێر تۆمەتبارێكیان بە ناوی (پ.ن.ا) قۆڵبەست كرد، كە بە چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف تەقەی لە ماڵی خەزووری كردبوو.

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو: تۆمەتباری ئاماژەپێكراو كە لەكاتی دەستگیركردنیدا دەستبەسەر چەكەكەشیدا گیرا، بەپێی ماددە (7)ی توندوتیژیی خێزانی و هەروەها ماددە (431) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.